(Deutsch) Investieren in der Region Kurdistan
Weiterlesen »
هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌لی گه‌وره له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا ده‌ڕه‌خسێنێ. له‌نێوان كه‌رته هه‌ره كاراكانیش هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتیارین له كوردستاندا، ئینجا كه‌رتی كشتوكاڵ. له راستیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و هه‌لی كارانه روو له كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و ژووره‌كانی بازرگانی هه‌رێمیش زۆرترین ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی بیانی له كوردستان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان. هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی به‌ڕووی ته‌واوی ناوچه‌كانی تری عێراق به‌ڕووی سه‌رمایه‌دارانی جیهاندا كراوه‌یه و به‌هۆی بوونی سه‌قامگیری ئاسایش له هه‌رێمدا هه‌لی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی درێژخایه‌ن ره‌خساوه.