(Deutsch) Zwei Zeugen des Halabja Angriffs
Weiterlesen »
٣- هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، له دوای هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی به‌رگری له دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیا، گه‌لی كورد له عێراق به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی و دان پێدانانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا كوردانی عێراق له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌جه‌نگن، له‌ژێر سته‌می داگیركاری و زۆرداری رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، كه له هه‌موویان جه‌رگبڕتر هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی كورد بوو له‌ژێر ناوی ئه‌نفال و بۆمبارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان بوو به‌غازی كیمیایی. له ٢٠ ساڵی رابردووش‌دا ناوچه‌كه بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌خۆوه دیوه و وه‌ك هه‌رێمێكی دیموكراسی و فره‌یی و عه‌لمانی گه‌شه‌سه‌ندوو له ناوچه‌كه خۆی سه‌لماندووه.