به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (یاسای ژماره ١ی ساڵی ٢٠٠٥)، سه‌رۆكی هه‌رێم لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكاریه له هه‌رێمی كوردستاندا. سه‌رۆك ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی یاسایی و ئیداری و سیاسی له‌سه‌ره، كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه پێویستن.
له پێش هه‌موو شتێك‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستانی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا. یه‌كێ له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆك په‌یوه‌ندی بهیاسادانانهوه هه‌یه، كه ئه‌ویش به‌جۆرێك رێكخراوه، له دوای تێپه‌ڕاندنی هه‌ر بڕیارێكی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕێت، ئینجا ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نێوی (دیوان) كراوه، كه به‌سه‌ر چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتیدا دابه‌ش ده‌كرێ و سه‌رپه‌رشتی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی عێراق له به‌غدا. رۆژانه‌ش لیستی كاره‌كانی سه‌رۆك له‌لایه‌ن ئه‌و نووسینگه‌یه‌وه دیاری ده‌كرێت.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌نگدانی گشتیی نهێنی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌وه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شێ بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی سه‌رۆك ده‌دات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكیشدا، ئه‌وا جێگری سه‌رۆك كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئێسته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مووزی ٢٠٠٩دا له‌لایه‌ن نزیكه‌ی ٧٠٪ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه‌وه. هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه. د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه پۆسته‌كه‌ی وه‌زیره.